سودانی کۆتایی بە گرێبەستی ژمارەیەک ڕاوێژکار و شارەزای نووسینگەکەی هێنا
SNN-
لە چوارچێوەی پلانی کەمکردنەوەی خەرجییەکاندا کۆتایی بە گرێبەستی کارکردنی ژمارەیەک ڕاوێژکار و شارەزای نووسینگەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هێنرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی محەمەد شیاع سودانیدا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و چالاککردنی ئەدا و کارکردن، چەند هەنگاوێکیان بۆ تێکەڵکردن و ڕێکخستنەوە لەناو پێکهاتە و جومگەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا گرتووەتەبەر.
ئەوەشی خستەڕوو کە لەو چوارچێوەیەشدا کۆتاییان هێناوە بە گرێبەستی ژمارەیەک ڕاوێژکار و شارەزا کە پێشتر ئەرکی بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی چەندین دۆسیەی گرنگ و هەستیاریان پێسپێردرابوو لە بوارەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەتدا کە ڕێژەی تەواوبوونی گشتییان گەیشتووەتە ٨٨٪.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران ڕاشیگەیاند کە هەوڵەکانی ئەو ڕاوێژکار و شارەزایانە و هەموو ئەو کارمەندانەی لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکاندا کاریان کردووە، بەرزدەنرخێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە نووسینگەی سەرۆکوەزیران کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە زۆربەی بەشەکانی بودجەی کارپێکردنی نووسینگەکەدا گرتووەتەبەر.
ڕاشیگەیان کە محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر هەموو دامەزراوە حکومییەکان دەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە لەم بارەیەوە دەرچوون، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕوونی خەرجییەکان و سوودوەرگرتنی تەواو لە تواناکانیان.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
40 خولهك لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
40 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
40 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









