
SNN-
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی سێ ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر بریکارەکاندا ڕاگەیاند، باسی لەوەشکرد کە چاودێرییەکان چر دەکرێنەوە.
وەزارەتی بازرگان عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە چوارچێوەی پلانی دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکان بۆ هاووڵاتییان، سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریکارەکان دابین کراوە.
هاوکات جەختی کردەوە، کە تیمەکانی چاودێری بەردەوامن لە سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمە هاوبەشەکان نموونەی ئاردیان لە ئاش و بریکارەکان وەرگرتووە بۆ پشکنینی تاقیگەیی، هەروەها پشکنین بۆ نانەکەی ئەنجامدراوە سەلماندراوە ئاردەکە گونجاوە و بۆ نان لەگەڵ مەرجەکاندا دەگونجێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









