
مووچە و بودجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دابەشكردنی پارەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بڕەكەی لەمانگێكەوە بۆ مانگێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش جەخت لەوەدەكاتەوە كە هاوكارییە مانگانە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕی هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان مانگانە نزیكەی25 ملیاردینارە، ئەم بڕە پارەیە جێگیرە و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت، بەڵام مانگانە ژمارەی پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە لیواهاوبەشكان زیاد دەكەن، ئەوەش بەهۆی یەكستنەوەی هێزەكانی یەكەی 70 و 80، بۆیە مانگانە بڕی هاوكارییەكانیش كەمدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بە ئێمە وتراوە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمەریكا ئەوەیە كە پێدانی هاوكاری ماددی بۆ لیواهاوبەشەكان تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت، هاوكات مانگانە لەكاتی خۆیدا دابەشدەكرێت بەڵام بڕەكەی لەمانگێكەوە بۆ مانگێكی دیكە جیاواز دەبێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە لەكاتێكدایە كە لەسەرەتای دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكان هەموو پێشمەرگەو ئەفسەرێكی بەو لیواهاوبەشانە بڕی، 330 هەزار دیناریان پێدەدرا، بەڵام دواتر مانگ لەدوای مانگ بڕەكەی كەمكرایەوە ودواجاریش بڕی 76 هەزار دینار درایە لیواهاوبەشەكان وەك هاوكاری هاوپەیمانان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









