
SNN-
بەپێی زانیارییەکانی SNN، بڕیارە کاتژمێر 11:30ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆببنەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هەردوو لایەنە بۆ هەماهەنگیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
ڕێککەوتنی 17ـی کانوونی دووەمی 2026
پێشتر لە 17ـی کانوونی دووەمی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی سیاسییان بۆ یەکخستنی فراکسیۆنەکانیان ڕاگەیاند. ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و بەشداریکردنی کاریگەرە لە حکومڕانیی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا.
بافڵ تاڵەبانی: تێکەڵکردنی فراکسیۆنەکان دژی هیچ کەسێک نییە
پێشتر سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، “لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ تێکەڵکردنی فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان”. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە “ئەم هەنگاوە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵکو مەبەست لێی دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە هەرێمدا”.
شاسوار عەبدولواحید: هەوڵ بۆ کۆتاییهێنان بە قۆرخکاری دەدەین
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەر لە هەمان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، “سەرکەوتنی ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی گۆڕینی بنەڕەتیی هاوسەنگی لە هەرێمی کوردستاندا”. عەبدولواحید ڕەخنەی لەوە گرت کە “لە ئێستادا هەر 8 پۆستە باڵاکەی هەرێم بەدەست پارتی دیموکراتی کوردستانەوەیە، بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم هاوپەیمانییەوە هاوسەنگیی هێز دروست بکەنەوە و کۆتایی بە قۆرخکاری بهێنن”.
داواکاری بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان
هەردوو سەرکردە داوایان لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە کرد بێنە ناو ئەم ڕێککەوتنەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “هەر لایەنێک نەیەتە ناو ئەم بەرەیە، ئەوا ڕازیبوون نیشان دەدات بە مانەوەی شێوازی ئێستای حکومڕانی”. شاسوار عەبدولواحیدیش جەختی کردەوە، کە “نەهاتنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بە مانای ڕازیبوونیانە بەوەی پارتی سەرجەم پۆستە هەستیارەکان لای خۆی بهێڵێتەوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









