
نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN-
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، مەحاڵە نوری مالیكی پاشەكشە لە كاندیدبوون بكات چونكە نایەوێت خۆی لەبەردەم جەماوەرەكەی و خەڵكی عێراقیش شەرمەزاربكات، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگیش دەیەوێت مالیكی بكێشتەوە لەژێر كاریگەری هەندێك لایەن، كە هەر لەسەرتاوە دژی كاندیدكردنی بوون، ئەوە شتێكی ترە.
فەتلاوی، لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ” U.TV” لەبارەی دواخستنی دوو كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە بڕیاربوو رۆژی یەك شممەو دووشەممەی رابردوو ئەنجامبدرێت وتی، هۆکاری شەخسی لە پشت ئامادەنەبوونی مالیکی بووە لە کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئاشکرایکرد، چاوەوانی گەڕانەوەی باڵیۆزی عێراق دەكەن لە واشنتۆن كە ئەمڕۆ یان سبەی دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەگوزەرێت ئارامیە، بابەتەکە پەیوەندی بە شەخسی مالیکیەوە نییە، بۆیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سەرکردەکان دوودڵ بن، ئەگەر بەنیازبونایە کاندیدکردنی مالیکی بکێشنەوە، ئەوا ئەو بابەتەیان لەگەڵدا تاوتوێ دەکرد، بەڵام هێشتا پابەندن بە مالیکی وەک کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیران.
رەتیشكردەوە هیچ لیستێكی سەپاندنی سزا هەبێت بەسەر عێراقداو وتی: باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە، ئەگەر پەیامێک لە واشنتۆنەوە هەبێت، ئەوە بۆ سەرکردە سیاسییەکان و حکومەت روون دەبێتەوە.
جەختیشكرد لەوەی، مالیکی کەسێک نییە بە هاتوهەرای میدیایی بشڵەژێت، ئەو هێشتا خۆڕاگرو پێداگرە لەسەر خۆکاندیدکردن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









