
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پێش دەستپێکی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە جنێڤ، داوای لە ئێران کرد عەقڵانیتر بێت و وتی، “پێموایە نایانەوێت ئەنجامەکانی ڕێکنەکەوتن ببینن، بە بڕوای من دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن”.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی جنێڤ کرد کە لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکە دەکات و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداریی کۆبوونەوەکان دەکات.
سەبارەت بە دانوستانەکانیش رایگەیاند، “ئەم کۆبوونەوانە زۆر گرنگ دەبن. دەبینین چی ڕوودەدات. ئێران بەگشتیی دانوسکارێکی زۆر سەختە. هیوادارم عەقڵانیتر بن. پێموایە نایانەوێت ئەنجامەکانی ڕێکنەکەوتن ببینن، بە بڕوای من دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن.”
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە پێشتر ئێران دەرفەتی ڕێککەوتنی هەبوو بەڵام نەیکرد، لە بەرامبەردا ناچار بوون فڕۆکەکانی B-2 بنێرن، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









