
مووچە
SNN-
بەمەبەستی ڕوونەدانی دواكەوتن لە ناردنی پارەی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ، لە دوێنێوە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیكردووە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی شوبا تبە سیستەمی پەیرۆڵ، هاوكات پلانەكەیان بەو جۆرەیە كە تا 25ی ئەم مانگە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بكرێت، و پێش جەژنی ڕەمەزانیش بەغدا پارە ڕەوانە بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەروو، ماوەی دوو ڕۆژە لەلایەن یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەتەكان دەستكراوە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی دوو بە شێوەی پەیرۆڵ، هاوكات پلان دانراوە بۆ ئەوەی تا 25ی ئەم مانگە تەواوی وردەكارییەكانی لیستی مووچەی مانگی دوو ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی لە گەڵ ناردنی لیستی مووچە لە 25ی ئەم مانگەدا میزان موراجەعە و هەروەها داهاتی نانەوتی بۆ مانگی دوو كە بڕەكەی 120 ملیار دینارە رەوانە دەكات، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەك بۆ بەغدا نەهێلێتەوە بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی دوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەشکردەوە، هەموو هەواڵەکان بەو ئاراستەیەن کە پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی دوو دابەشبکرێت و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و عێراق پێکەوە دابەشبکرێن
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









