
وەزارەتی ناوخۆ
SNN
مۆڵەتی نوێێ شۆفێری بەشێوەی دیجیتاڵی لە ئەپی KRDPass کەوتەکار و دەتوانیت لەکاتی بینینی مەفرەزەکانی هاتووچۆدا کۆپییە دیجیتاڵییەکەیان پیشان بدەیت، بەمجۆرە لە کێشەی لەبیرچوونی مۆڵەت رزگارت دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوبات، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە.
جەختیکردەوە، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شۆفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شۆفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتۆتە بەردەست شوفێران.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شۆفێریت لە لا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









