نیویۆرک تایمز: ئێران لە بەرامبەر لابردنی سزاکان بڕیارێکی دەرکرد

SNN
سێ بەرپرسی ئێرانی ئاگادار لە دانوستانەکانی جنێڤ نێوان واشنتن و تاران بە ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”یان ڕاگەیاندووە، کە تاران ئامادەیی نیشانداوە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی 3 تا 5 ساڵ ڕابگرێت. ئەم ماوەیە تەواوی خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی دەگرێتەوە. هەروەها تاران پێشنیاری کردووە دوای ئەو ماوەیە، بچێتە ناو کۆنسێرتیۆمێکی (هاوپەیمانییەکی) ناوچەیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها بۆ مەبەستی مەدەنی، وابڕیاریشە ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئەو دوو ڵاتە لە جنێف بەڕێوەبچێت.
پێشنیارەکانی ئێران و لابردنی سزاکان
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئێران ئامادەیی نیشانداوە یۆرانیۆمە کۆگاکراوەکەی لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا و بە ئامادەبوونی پشکێنەرە نێودەوڵەتییەکان خەستکردنەوەکەی کەم بکاتەوە، ئەوەش لە بەرامبەر لابردنی سزاکانی سەر کەرتی دارایی، بانکی و هەناردەی نەوت. هەروەها ئێران پێشنیاری هاندان و هەلی وەبەرهێنان و بازرگانی بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە، بەتایبەت لە کەرتی نەوت و وزەدا.
پێشتر محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندبوو کە تاران دەتوانێت خەستی یۆرانیۆمە بەرزەکەی کەم بکاتەوە ئەگەر هەموو سزاکان لاببرێن.
دانوستانەکانی جنێڤ؛ “ڕێگاکە دەستی پێکردووە”
خولێکی نوێی دانوستانەکان لە کونسوڵخانەی عومان لە جنێڤ بەڕێوەچوو. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەسەر “بنەما سەرەکییەکان” و دانوستانەکانی بە “جدی و بنیاتنەر” وەسف کرد، بەڵام وتیشی: “ئەمە بەو مانایە نییە ڕێککەوتن نزیکە، بەڵکو ڕێگاکە دەستی پێکردووە.”
لەلایەکی دیکەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە کە ئامانجی دانوستانەکان چارەسەرکردنی ڕاستەقینەی کێشەکانە و ئومێدی خواست ئەنجامی کۆنکرێتییان هەبێت. بەرپرسێکی ئەمریکیش ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران بەڵێنی داوە لە دوو هەفتەی داهاتوودا پێشنیاری وردتر بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی ناو دانوستانەکان پێشکەش بکات.
لە نوێترین پەیامیدا سەرۆکی ئێران وتوویەتی: ئێمە هەرگیز لەهیچ بارودۆخێکدا هەوڵمان نەداوە ببینە خاوەنی چەکی ئەتۆم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کات ڕازینابین دەستبەرداری بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆم بین، جا باجەکەی هەر شتێک بێت.
هێڵە سوورەکانی ترەمپ و هەڕەشەکانی خامنەیی
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان “باش” بوون، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان هێشتا دانیان بەو “هێڵە سوورانەدا” نەناوە کە ترەمپ دیاریی کردوون و جەختی کردەوە کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆن.
هاوکات لەگەڵ دانوستانەکان، گرژییە سەربازییەکان بەردەوامن. عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بە توندی وەڵامی ناردنی فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکای بۆ ناوچەکە دایەوە و وتی: “فڕۆکەهەڵگر پارچە چەکێکی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لەو، ئەو چەکەیە کە دەتوانێت ببرێتە بنی دەریا.” هەروەها خامنەیی داواکارییەکان بۆ سنووردارکردنی مەودای مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانی بە “ناژیرانە” ناوزەند کرد و بە دەستوەردان لە مافی بەرگری وڵاتەکەی دانا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









