
مووچە
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، لیستی مووچەی مانگی 2 لە سیستمی پەیرۆڵ پەسەندکراوە و هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت، دەڵێت “بۆ بابەتی 120 ملیار دینارەکەش شاندێک دەچێتە بەغدا”.
لیستی مووچەی مانگی 2
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە لیستی مووچە لە سیستمی پەیرۆڵ پەسەندکراوە و تەنها ئەوەندەی ماوە دارایی هەرێم خۆی دووبارە وردبینی بۆ بکاتەوە، ئەگەری هەیە یەکشەممە یان دووشەممە رەوانەی بەغدا بکرێت.
شاندێکی دارایی هەرێم بۆ بەغدا دەچێت
سەرچاوەکەی دارایی هەرێم روونیکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی دارایی لیستی مووچەی مانگی دوو لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی یەک دەبەنە بەغدا و رادەستی دارایی عێراقی دەکەن.
جەختدەکاتەوە، جگە لە ناردنی لیستی مووچە شاندەکە لەگەڵ دارایی عێراق و بەرپرسانی بەغدا کۆدەبێتەوە و بابەتی 120 ملیار دینارەکە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات تاکو بڕەکەی کەمبکرێتەوە چونکە بەلای حکومەتی هەرێمەوە ئەو برە زۆر، بابەتی ئەسیکۆدا تاتوێ دەکەن لەگەڵ تەسفیەی حساباتی 2023 و 2024 و 2025 گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەن، کە هەرێم دەڵێت زۆر پارە هەیە لەلایەن بەغداوە نەنێدراوە، لەگەڵ ئامادەکاری بۆ بودجەی ساڵی 2026 کە پشکی هەرێم لە ٪14،1 هەژمار بکرێت و بودجەکە بۆ یەک ساڵیش حساب بکرێت.
120 ملیار دینارەکە
د.غالب محەمەد، ئەندام پەرلەمانی عێراق روونیکردووەتەوە، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بابەتی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەچنە بەغدا، داوای کەمکردنەوەی دەکەن چونە پێیان وایە ئەو برە پارەیە زۆرە، دەڵێت “ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ئامار و وتەی پێشووی خۆیان داهاتی ناوخۆ مانگانە 400 ملیار دینارە جگە لە پارەی کارەبای 24 کاتژمێری کە داهاتەکەی مانگانە نزیکەی 70بۆ 100 ملیار دینارە”.
لەبارەی ئامادەکردنی 120 ملیار دینارەکەوە سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم وتوویەتی “هەرکاتێک سەرووی خۆمان فەرمان بکات ئێمە داهاتی نانەوتی کۆدەینەوە و رەوانەی بەغدای دەکەین، هەفتەی داهاتوو میزان موراجەعەی مانگی یەک و لیستی مووچەی مانگی 2 دەنێرین، ناردنی 120 ملیارەکە رێکارەکانی ناردنی مووچەیە پەیوەندیی بە زوو ناردنی یان درەنگ ناردنیەوە نییە.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








