فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری: هێرشی ئەلكترۆنی كرایە سەر پرۆژەی رووناكی

SNN-
فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، تیمەكانیان توانیویانە هێرشێكی ئەلیكترۆنیی گەورە و هەماهەنگیكراوی جۆری (DDoS) بۆ سەر پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی ڕووناكی پووچەڵ بكەنەوە، كە لە ڕۆژانی 15 و 16ی شوباتدا كراوە.
بەپێی زانیارییەكان، هێرشەكە پێكهاتبوو لە نزیكەی 10 شەپۆلی یەك لەدوای یەك، كە هەر شەپۆلێك قەبارەی داتاكەی گەیشتووەتە نزیكەی 180 گێگابایت لە چركەیەكدا. ئەم هێرشە لە رێگەی هەزاران ئایپی (IP)ی جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا و ملیۆنان داواكاریی ئۆتۆماتیكییەوە (Automated Requests) كراوە.
فەرمانگەكە باسی لەوەشکردووە، دەستبەجێ سیستمی وەڵامدانەوەی رووداوەكانیان (Incident Response) كارا كردووە و بەرگرییەكی “فرەچین”یان جێبەجێ كردووە، كە پێكهاتبوو لە:
دەستنیشانکردن و پاڵاوتنی هێرشەکان بە شێوەی راستەوخۆ.
سنووردارکردنی رێژەی داواکارییەکان.
کۆنترۆڵکردنی جوگرافیی سەرچاوەی هێرشەکان.
هاوئاهەنگی لەگەڵ دابینکەرانی ئینتەرنێت (ISP) بۆ بلۆککردنی هێرشەکان لە سەرچاوەوە.
گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکە بۆ پارێزەری هەوری (Cloud DDoS Protection) و گۆڕینی ئایپیی گشتی.
فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری دڵنیایی داوە كە بەهۆی ئەم رێوشوێنانەوە، پۆرتالی رووناكی لە كار نەكەوتووە و خزمەتگوزارییەكانی بەردەوام بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









