هۆشدارییەک لە ئەمریکاوە بۆ عێراق لەبارەی بوونی مالیکی بە سەرۆکوەزیران

نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، واشنتن بە ڕاشکاوی و بەشێوەیەکی زارەکی هەڕەشەی سزای کردووە ئەگەر نوری مالیکی جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە: بەشێوەی زارەکی لەلایەن ئەمریکاوە هۆشداریان پێدراوە لە بەرامبەر دەرئەنجامەکانی بوونی نووری مالیکی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە دوو بڕگەی سەرەکی لەخۆگرتووە:
بڕگەی یەکەم: ئاگادار کراونەتەوە گەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەوە سزا بەسەر چەند کەسایەتی و دامەزراوەیەکدا دەسەپێنرێت.
بڕگەی دووەم: کۆمەڵێک پێوەری دیکە پەیوەست بوون بە سروشتی هاوکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا، بەتایبەت سەبارەت بە پێکهێنانی هەر حکومەتێکی داهاتوو و میکانیزمەکانی کارکردنی.
هاوکات، بەگوێرەی بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەبارەی چارەنووسی نووری مالیكی كاندیدی سەرۆكوەزیران دەكات ساز دەکات.
بەرپرسێکی چوارچێوەکەش دوێنێ بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندبوو، پەیامێکی ئەمریکی گەیشتووەتە دەست یەکێک لە سەرکردەکان و تێیدا داواکراوە لە ماوەی 48 کاتژمێردا هەڵوێستیان یەکلا بکەنەوە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی دێت و ئەمەش وایکردووە کۆبوونەوەکە ببێتە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









