
SNN-
کەناڵی CBS لە زاری بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، لە ڕۆژی شەممەوە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەیە و هاوکات کەناڵی CNNـیش ئاشکرای کردووە سوپای ئەمریکا کۆشکی سپی ئاگادارکردووەتەوە کە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئامادە دەبن بۆ هێرشکردن، بەڵام تاوەکو ئێستا ترەمپ بڕیاری کۆتایی لەسەر هێرشکردنە سەر ئێران نەداوە.
جێگیرکردنی 13 کەشتیی جەنگی
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی Wall Street Journal هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئێستادا 13 کەشتیی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە، بەرپرسانی ئەمریکیش بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە ئەو هێزەی کۆکراوەتەوە لە توانایدایە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک هێرشی ئاسمانی لە دژی ئێران ئەنجام بدات.
جووڵەی فڕۆکەهەڵگرەکە و گۆڕینی ڕژێم
ڕۆژنامەی New York Times بڵاویکردووەتەوە فڕۆکەهەڵگری جیراڵد فۆرد کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کەناراوەکانی ئیسرائیل لەنگەر دەگرێت، هاوکات بەرپرسانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ترەمپیان ئاگادارکردووەتەوە کە دڵنیا نین لە سەرکەوتنی هەر پڕۆسەیەک کە ئامانج لێی گۆڕینی ڕژێمی ئێران بێت.
ئامادەباشیی ئیسرائیل و ڕاوێژەکانی ترەمپ
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ئاشکرای کردووە، سوپای ئیسرائیل ماوەی مانگێکە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاستی ئامادەباشی زیاتر دەبێت، لەلایەکی دیکەوە ترەمپ بەردەوامە لە وەرگرتنی بیروبۆچوونی ڕاوێژکار و هاوپەیمانەکانی لەبارەی باشترین بژاردە کە لەدژی ئێران بیگرێتەبەر.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









