ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە

SNN-
لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی کە کردوویانە لەبارەی هەماهەنگی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکى مەکتەب سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆببنەوە بۆ داڕشتنى لێکتێگەیشتنى نێوانیان.
چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی مەکتەب سیاسیی یەکێتیی و ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى نەوەى نوێ بێت و بە وتەی پێشترى شاسوار عەبدولواحید “خاڵ و شێوازی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان دەنووسنەوە”.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت ڕۆژی 17ـی شوبات، دووەم کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو.
لەپاش کۆبوونەوەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندى یەکێتى بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانى “زۆر باش بووە” و گوتیشی “تێیدا ناوەڕۆکى ڕێککەوتنى هەردوولا تایبەت بە هەرێمی کوردستان و بەغداد تاوتوێکراوە”.
وتیشى “هەوڵدەدەین تاوەکو هەفتەى داهاتوو ڕێککەوتنى نێوانمان بنووسرێتەوە و واژۆبکرێت و دەستبەجێش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
لەبارەی پرۆژەى هاوبەشەوە بۆ پۆستە باڵاکان و پێکهێنانى حکومەت، شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، پرۆژەیەکیان بۆ وەرگرتنى پۆستەکان ئامادەکردووە و دوو بەشە، لە یەکێک لە پرۆژەکاندا داواى پۆستى سەرۆکوەزیران و چەند وەزارەتێک دەکەن، لە بەشەکەى دیکەیان داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکەن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد، ئەوان دەیانەوێت هاوسەنگی هێز هەبێت و ئەو هاوسەنگییەش بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتییدا بەدی دێت و دەشڵێت، لە هەشت پۆستى باڵا و هەستیار، پێویستە چواریان بۆ حیزبەکانى ئەم سنوورەبن.
هەر لە قسەکانیدا شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، ئاگادارى کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانییە و ڕۆژانە لە پەیوەندیدان، وتیشی “ئەگەر ڕێککەوتنەکە واژۆ کرا ئێمە و یەکێتى بە38 کورسییەوە لەگەڵ پارتى دادەنیشن”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەگەر پارتی کێشەیەکى لەمبارەیەوە هەبێت، ئەوا لە کۆبوونەوەکاندا لاریان نییە یەکێتی نوێنەرایەتییان بکات یاخود بە پێچەوانەوە.
لە بارەى پۆستى سەرۆککۆمارەوە، شاسوار عەبدولواحید ڕوونیکردەوە، لە دواى واژۆکردنى ڕێککەوتنەکەوە ئەوا جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەنگ بە نزار ئامێدى بەربژێری یەکێتی دەدات
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









