حكومەتی هەرێم لە بڕیارێكی خۆی پەشمان بووەوە دەستیكردەوە بە خەرجكردنی نەسریە بۆ وەزیرەكان

پارەی عێراقی
عەلی حەمە سەعید-SNN
هەرچەندە لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە بە نوسراوێكی فەرمی حكومەتی هەرێم بڕیاردرابوو بە ڕاگرتنی خەرجی و نەسرییەی وەزیر و بەرپرسانی پلەباڵای حكومەتی هەرێم، بەڵام دواجار حكومەت لەو بڕیارەی پەشیمان بوویەوە و لە دوێنێوە دەستكراوەتەوە بە خەرجكردنی نەسرییەی وەزیرەكان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، بە بڕیارێكی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە دوێنێوە دەستكراوەتەوە بە خەرجكردنی نەسریەی مانگانە بۆ وەزیر و بەرپرسە پلە باڵاكانی حكومەتی هەرێم، ئەوەش لە پێناو ڕانەگیرانی ئیش و كاری وەزیرەكان وەك ئاماژەی پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستپێكردنەوەی خەرجكردنی نەسریەی مانگانەی وەزیر و بەرپرسانی پلە باڵای حكومەتی هەرێم لەدوای ئەوەدێت كە لەسەرەتای مانگی ڕابردوو بە نوسراوێك خەرجكردنی نەسرییەی وەزیر و پلە باڵاكان ڕاگیرا، ئەوەش لە پێناو كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت، بەڵام ئەو بڕیارە تەنها مانگێك كاری پێكرا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، نەسرییەی وەزیر و بەرپرسانی پلە باڵای حكومەتی هەرێم بڕێكی زۆر پارە لە خۆدەگرێت، بە نمونە تەنها وەزیری دارایی بڕی 150 ملیۆن دینار نەسرییەی تایبەت بەخۆی هەیە ئەمە جگە لە دابینكردنی پارەیەكی زۆر بۆ كڕینی شەكر و چایی و پێداویستی ڕۆژانەی دیوانی وەزارەت بۆ میوانداریكردنی ئەو كەسانەی كە سەردانی وەزیر و بەشە جیاوازەكانی وەزارەت دەكەن.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









