
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی، شاندی یەکێتی و نەوەی نوێ کۆببنەوە، سالار لالەسەرحەد، ئەندامی شاندی یەکێتی ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا بۆ شێوازی بەشدارییان لە حکومەتی داهاتوو.
پێکهاتەی شاندەکان
شاندی یەکێتی بە سەرپەرشتیی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و ئەندامێتیی سالار لالەسەرحەد و شاڵاو شێخ سەڵاحە، لەبەرامبەردا شاندی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرپەرشتیی ڕێبوار ئەوڕەحمان، جێگری سەرۆکی جووڵانەوەکە و ئەندامێتیی ئاریان تاوگۆزی، کوردەوان جەمال و ئومێد محەممەد پێکهاتووە.
لێکتێگەیشتن و وادەی واژۆکردن
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنە دێت کە لەبارەی هەماهەنگیی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی نوێ هەیانە و دوای کۆبوونەوەی 17ـی شوباتی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید دێت، پێشتر سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو هەوڵدەدەن تاوەکو هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنی نێوانیان بنووسرێتەوە و واژۆ بکرێت.
سیناریۆکانی دابەشکردنی پۆستەکان
شاسوار عەبدولواحید ئاشکرای کردووە پڕۆژەیەکیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکان ئامادەکردووە کە لە دوو بەش پێکهاتووە:
بەشی یەکەم: داوای پۆستی سەرۆکوەزیران و چەند وەزارەتێک دەکەن.
بەشی دووەم: داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکەن.
هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە لە کۆی 8 پۆستی باڵا و هەستیار، پێویستە 4 پۆستیان بۆ حیزبەکانی ئەم سنوورە بێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









