وەزارەتی بازرگانی بۆ زیادکردنی پارەی بەشەخۆراک روونکردنەوە دەدات

SNN
وەزارەتی بازرگانی عێراق، سەبارەت بە زیادکردنی پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت “ئامانج لە بڕیارەکە پاڵپشتی بودجەی گشتی و چارەسەری کرێی گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکییەکان بووە”.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند “بڕیاری زیادکردنی پارەی بەشەخۆراکی مانگانە لە ٥٠٠ دینارەوە بۆ هەزار دینار لەلایەن ئەنجوومەنی وزاریی بۆ ئابوری و لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی تایبەتمەند بووە”.
سەبارەت بە ئامانجی بڕیارەکە و پاڵپشتیکردن لە بریکارەکانی خۆراک، وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانی وتویەتی “ئامانج لە بڕیارەکە پاڵپشتی بودجەی گشتی و چارەسەری کرێی گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە مادە خۆراکییەکان بووە، هاوکات حکومەت بۆ پاڵپشتیی بریکارانی خۆراک بڕیاریداوە بە زیادکردنی کرێی بریکارەکان لە ٥٠ دینارەوە بۆ ٢٥٠ دینار بۆ هەر سەبەتەیەکی خۆراک”.
هەر بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ٣٩ ملیۆن هاوڵاتی لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک تۆمارکراون، بەشێوەیەکی ئەزموونیش پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ٣٥٠ بریکاری خۆراک لە بەغداد دەستیپێکردووە، بە ئامانجی گشتاندنی لە داهاتوودا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









