بڕیاری زیادكردنی باج نرخی كاڵاو شمەكی لە بازاڕەكان بەرز كردووەتەوە

بازاڕ
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای جێبەكێدرنی بڕیاری زیادركدنی باج و كاركردن بە سیستەمی ئەسیكۆدا، بەوتەی بازرگانان و خاوەن دووكانەكان ئەمە بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی ئەو كاڵاو شەمەكانەی كە پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
حەسەن عەلی، یەكێك لە بازرگانانی هاوردەكردنی بابەتی خۆراكی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای جێبەجێكردنی یاسای باجی گومرگی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لێكەوتەخراپەكانی لەسەر بەرز بوونەوەی نرخ لەنێوبازاڕدا دەركەوتووە و گرانی خستووەتە بازاڕەكانەوە، چونكە كاڵا و كەلوپەلەكان گومرگی زیاتریان دەچێتە سەر نرخەكان زیاد دەكەن لە دواجاردا بەس خەڵكی هەژار زەرەرمەند دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كاركردن بە سیستەمە نوێیە بەردەوامی هەبێت لە داهاتوودا ئاستەنگی بۆ بۆ ئێمەی بازرگانان درووست دەكات و جموجۆڵی بازاڕ كەم دەكاتەوە، چونكە هاووڵاتییان لە توانایاندا نابێت ئەو كاڵاو شەمەكانەی بكڕن كە پێشتر بە نرخێكی هەرزان دەستیان كەوتووە و ناچارن تەنیا دەست بۆ پێداویستییە سەرەتاییەكانی ڕۆژانە بەرن.
ئەو بازرگانەی هاوردەكردنی كەلوپەلی خۆراكی ئەوەشی خستەڕوو، لە لایەن حكومەتی عێراقەوە پێداچوونەوە بۆ نزیكەی 200 كاڵا دەكرێت، كە هاوردەی عێراق دەكرێت، بەڵام ئەگەر هەرێم نەچێتە سەر سیتەمی ئەسیكۆدا ئەوا ئەو سیستەمە شكست دێنێت، چوونەكە ئەو ئامانج و سیاسەتەی عێراق دەیەوێت بەبێ ڕەزامەندی هەرێم ناتوانێت جێبەجێی بكات.
ئاری محەمەد، یەكێك لە خاوەن دووكانەكانی فرۆشتنی پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بە SNNی ڕاگەیاند: نزیكەی مانگێكە بەردەوام نرخی كاڵاو شەمەكی خۆراكی بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێك ئەگەر پێشتر فەردەیەك برنجی 20 كلیۆیی بە 40 هەزار دینار بێت، ئەوا ئەمڕۆ بە 45 تا 47 هەزار دینار دەفرۆشرێت، هاوكات نرخی شەكر و چایی و نۆك و پێداویستییەكانی دیكەی هاووڵاتیان لە نێوان سێ تا حەوت هەزار دینار زیادیكردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









