
SNN-
میدیاكانی ئه‌مریكا له زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان بڵاویان كرده‌وه، كه پلانی كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و كوڕه‌كه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به پێگه‌ی “ئه‌كسیۆس”ی راگه‌یاندووه، بژارده سه‌ربازییه‌كان خراونه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌وانه‌ش “به ئامانجگرتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ”، پلانی كوشتنی خامنه‌یی و كوڕه‌كه‌ی به وردی بۆ دۆناڵد تره‌مپ باسكراوه و ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ ڕوونكراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، تره‌مپ هێشتا چاوه‌ڕێی خستنه‌ڕووی پلانێكی ڕێككه‌وتن له ئێران ده‌كات و ئاماده‌یه ڕێككه‌وتنێكی سیاسی پڕ له ورده‌كاری له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان پلانێكی ورد و تۆكمه بۆ ڕێككه‌وتن پێشكه‌شی واشنتن بكه‌ن، چونكه ئارامگرتنی ئه‌مریكا چیتر درێژه ناكێشێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، كه ئه‌مریكا و ئێران تا ئێسته نزیكنه‌بوونه‌ته‌وه له ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕێككه‌وتنێكیش پێویسته ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیل قبووڵكراو بێت، له‌و پێناوه‌یش هه‌ریه‌ك له عومانییه‌كان و قه‌ته‌ڕییه‌كان له‌سه‌ر هێڵن و له نێوه‌ندگیری به‌رده‌وامن، ئه‌گه‌ریش بگه‌ن به ڕێككه‌وتن پێویسته هه‌ردوولا خۆیان به سه‌ركه‌وتوو ناو ببه‌ن.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









