
SNN-
دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، بەپێی نەخشە کەشوهەواییەکان، وڵات ڕووبەڕووی شەپۆلێکی سەختی سەرما دەبێتەوە کە سەرچاوەکەی هەوای جەمسەرییە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوا دەردەکەوێت و پاشان بەرەو ناوەڕاست و باشوور دەکشێت. پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بەتایبەت لە شەواندا کە کەشەکە لە ناوچە کراوە و بیابانییەکاندا زۆر سارد دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان پلەی گەرمیی شەو و ڕۆژدا دروست دەبێت و بای باکووری ڕۆژئاواش هەستی سەرماکە زیاتر دەکات.
هاوکات ئەگەری نمەباران لە باکوور و ڕۆژئاوا هەیە و هۆشداریش دەدرێت بە جووتیاران کە لە بەرەبەیاندا ئامادەکاری بۆ ڕوودانی شەختە و بەستەڵەک بکەن بۆ پاراستنی بەروبوومەکانیان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









