
120 ملیار دیناری نانەوتی
SNN
سەرەڕای ئەوەی ڕێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچە بە سیستەمی پەیڕۆڵ لە تەواوبوون نزیکە، بەڵام کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی لەم مانگەدا ڕووبەڕووی سەختی بووەتەوە. هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داهاتی نانەوتی مانگی ڕابردوو لە نێو مانگی 2ـدا خەرجکراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، دابینکردنی بڕی 120 ملیار دینار لەم هەفتەیەدا ئەستەمە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
بەراوردکاری لەگەڵ بەغدا و مووچەی مانگی 1
لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵ دەستی بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 2 کردووە، لە هەرێمی کوردستان لە 11-02-2026ـەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1 کراوە. ئەم جیاوازییە گوشاری زیاتری خستووەتە سەر پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان بۆ مانگی نوێ.
ئاماری داهاتی سلێمانی بەپێی ماڵپەڕی شەفافییەت
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە نێوان 14 بۆ 20-02-2026 گەیشتووەتە 11,660,306,000 دینار، کە 82%ـی بە شێوەی نەختینە بووە. ئەم بڕە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی 11% کەمی کردووە. کۆی داهاتی سلێمانی لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە 24 ملیار دینار بووە، بەڵام بەشێکی بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی 1 بەکارهێنراوە.
مەرجەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی پارە
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەخۆران بە شێوەی پەیڕۆڵ ئامادە بکرێت. بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 2 بکات، پێویستە هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دابین بکات و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجعة) ڕادەستی بەغدا بکات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









