
SNN
نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، بەڕێژەی 1.2٪ بەرزبووەوە بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەکی 5175 دۆلاری تێپەڕاند، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 نزیک دەبێتەوە لە ملیۆنێک دینار.
جارێکی تر نرخی زێڕ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 50 دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە
شارەزایانی ئابوری هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی پێناسە گومرکییەکان دەبێتە هۆکار بۆ گەشەی ئابووریی جیهان، بەڵام بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە دیارە لە سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان بەو ئاسانییە پاشەکشە ناکات، ناڕوونی زۆری دروستکردووە و نرخی زێڕ ناجێگیر بووە.
جەختدەکەنەوە، جگە لە بڕیارەکانی ترەمپ، هۆکارێکی تری بەرزی نرخی زێڕ پەیوەستە بە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هۆکارێکی تریش دواخستنی بازاڕەکانی چینە بەهۆی پشوی سەریساڵی ئەو وڵاتەوە، کە وابڕیارە رۆژی سێشەممە پشووەکان کۆتاییان بێت..
نرخی زێڕ لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستنایش بەرزبووەتەوە و بە جۆرێک بۆ ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە، مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 نرخەکەی بە 926 هەزار دینارە و نزیک دەبێتەوە لە ملیۆنێک.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









