
سەبەتەی خۆراک
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی یەکەم بەشە خۆراکی سەبەتەی ئەمساڵ بەداتای مانگی یەکی 2026 بڵاوکردەوە و داواش دەکات هەر خۆراکێک خراپ بوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی لە راگەیەنراوەکەدا ماددە خۆراکییەکانی یەکەم سەبەتەی بەشەخۆراکی ئەمرساڵی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ هەر نەفەرێک پێکدێت لە:
– برنج سێ کیلۆگرام
– شەکر یەک کیلۆگرام
– زەیت یەک لیتر
– نیسک 500 گرام
– لەتکە نۆک (بەزالیا) 500 گرام
– دۆشاوی تەماتە 400 گرام
لە کۆتای راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری بریکارەکانی ناو شار و دەرەوەی شار دەکەین لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە ڕەچاوی مادەکان بکەن هەر مادەیەک دەرکەوت خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بەسەر هاووڵاتییاندا، بەڵکو کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەن تا بۆیان بگۆڕین.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









