
دەروازەی ناحیەی گوڵاڵە
SNN
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاری بەقەزاکردنی گوڵاڵەی دەرکرد و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زیاتر لە 130 هەزار کەس دیاریکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوبات، ئەمڕۆ خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق بەوەکالەت فەرمانێکی دەرکرد بۆ بەقەزاکردنی گوڵاڵە لە سنووری پارێزگای دیالە و ژمارەی سیمبوولی کارگێڕیی پێدراوە کە 21101 دەبێت لە ریزبەندیی یەکە کارگێڕییەکانی عێراق.
هاوکات، ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە بە 94 هەزار کەس خەمڵێندراوە و 40 هەزار کەسی دیکەی دانیشتووی ناحیەی سەعدییەش دەخرێتە سەر ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە.
لە 31ی کانوونی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەنگی دا بۆ بەقەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە و لایەنە کوردستانییەکان دژی وەستانەوە، لەهەمان کاتدا زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە داوا لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەکەن بەقەزاکردنی گوڵاڵە رابگرێ کە ناوچەیەکی جێناکۆکە.
شێرکۆ میروەیس، بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەوبارەیەوە جەختیکردووەتەوە، نوسراوی رێگریکردن لە بە قەزابوونی گوڵاڵە لە رێگەی پارێزگارەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بۆئەوەی بەقەزاکردنەکە رابگرێت، ئەندامانی فراکسیۆنی بەدر و یەکێتی لەوانەن کە واژۆیان کردووە و دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە.
گوڵاڵە ناحیەیەکی سەر بە قەزای خانەقین بوو، یەکێکە لەو ناوچانەی مادەی 140ی دەستوور دەیگرێتەوە و کێشەلەسەرە؛ چارەنووسی کارگێڕی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی یەکلایی نەبووەتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









