زاواکەی ئەردۆغان بووە نۆیەم دەوڵەمەندترین کەسی تورکیا

زاواکەی ئەردۆغان
SNN
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆربس، سەلچوک بایراکتار، زاواکەی ئەردۆغان و سەرۆکی کۆمپانیای بایکار، توانیویەتی ناوی خۆی لە لیستی 10 دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی تورکیادا جێگیر بکات و سامانی براکەشی گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆربس بۆ دەوڵەمەندەکانی تورکیا
گۆڤاری فۆربس لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی تورکیای بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، سەلچوک بایراکتار، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بایکار کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، سامانەکەی گەیشتووەتە 2.7 ملیار دۆلار، ئەمەش وایکردووە وەک یەکێک لە دەوڵەمەندترین بازرگانەکانی ئەو وڵاتە دەربکەوێت.
پێگەی سەلچوک بایراکتار لە ڕیزبەندییەکەدا
سەلچوک بایراکتار، کە هاوسەری سومەییە ئەردۆغانی کچی سەرۆککۆماری تورکیایە، خاوەنی 52.2%ـی پشکەکانی کۆمپانیای بایکارە. بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر درۆنەکانی بایراکتار و فرۆشتنیان بە وڵاتانی جیهان، سامانەکەی زیادی کردووە و لە ئێستادا بووەتە نۆیەمین دەوڵەمەندترین کەسی تورکیا.
سامانی هالوک بایراکتاری برای
هەر لە نێو هەمان ڕاپۆرتدا ئاماژە بە سامانی هالوک بایراکتار کراوە، کە برای گەورەی سەلچوکە و وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بایکار کاردەکات. بەپێی ئامارەکان، سامانی هالوک گەیشتووەتە 2.4 ملیار دۆلار، ئەمەش دەریدەخات کە خێزانی بایراکتار پێگەیەکی دارایی زۆر بەهێزیان لە نێو پیشەسازیی سەربازی و ئابووریی تورکیادا بەدەستهێناوە.
کوردێک دەوڵەمەندترین کەسی تورکیایە
حەمدی ئولوکایە، نیشتەجێی ئەمریکایە و خاوەنی کۆمپانیای چۆبانی بۆ بەرهەمەکانی شیرەمەنی وەکو ماست و کەرە و هتد، جارێکی دیکە گۆڤاری فۆربس، وەکو دەوڵەمەندترین کەسی تورکیا و باکووری کوردستان دیاریی کرد.
حەمدی چەندین جار بە هەڵوێستەکانی کوردبوونی خۆی دەربڕیوە، خەڵکی ئەرزنگانە لە باکووری کوردستان و خاوەنی 13.7 ملیار دۆلارە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









