
مووچەی مانگی 2
SNN
دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە و ئەمڕۆ رادەستی دارایی عێراقی دەکات، هاوکات ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش یەکێک لە گرفتەکانی دواکەوتنی مووچەی ئاشکراکردووە
بەگوێرەی زانیارییەکان، کێشەکەی لیستی مووچەی مانگی 2 چارەسەر کراوە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکات، تاکو وردبینیکردنی لیستەکە تەواو دەبێت چەند رۆژێکی پێدەچێت و دەکەوێتە سەری مانگەوە و ئەگەری هەیە لە 1ئ مانگی ئازەرەوە پارەی مووچە بێت.
هاوکات، دوێنێش وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردبوو، ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی شوبات رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، کە لیستەکە لە رێگەی شاندێکی دارایی هەرێمەوە بۆ بەغدا نێردراوە.
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە، سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی رایگەیاندووە، قەیرانی دارایی لە عێراق هەیە، بەڵام مووچەی نەگرتووەتەوە و حکومەتی عێراق کێشەی نەختینەی نییە بۆ مووچەی فەرمانبەران.
وتوویەتی “یەکێک لە گرفتەکانی دواکەوتنی مووچەی هەرێمی کوردستان، درەنگ ناردنی داهاتی ناوخۆیە و دەبێت ئەو پرۆسەیە رێکبخرێتەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە مانگی شوبتا تەنها چوار رۆژی ماوە و هێشتا 120 ملیار دینارەکە و میزان موراجەعە و نوسراوی وەزارەتی نەوتی لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە تەیف سامی نەدراوە تاکو بڕیاری تەمویلکردنی مووچەکە بدات، لە عێراقیش دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات و پێش کۆتایی مانگ هەموو وەزارەتەکانی عێراق مووچەکانیان وەردەگرن، دوابەدوای ئەوەش ئەوکات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









