کەشناسی هەرێم وادەی هاتنی شەپۆلی تاوەباران و بەفربارین رادەگەیەنێت

هەورەبروسکە
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت، هەندێک کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت، دەڵێت: لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەبێت.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ روونیکردووەتەوە، لەئەنجامی کاریگەریەکانی نزمە پەستانی نیمچە دوورگەری عەرەبی و بارستەهەوای ساردی باکوور ئاسمان هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی جیاجیا، هەندێک کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت.
بۆ کەشی سبەینێ چوارشەممە ئاماژە بەوەدەکات، سبەینێ لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکە، گۆڕانکاری لە کەشوهەوا دروست دەبێت، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنوریەکان و بەرزەکان ،کاریگەری ئەم ناجێگیریە بۆ رۆژانی هەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە .
ئاراس جەباری کەشناسیش جەختدەکاتەوە، لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ تا کاتی ئێوارەی ئەمڕۆ ناوبەناو لە شوێن و کاتی جیاجیادا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران لەئەنجامی ناجێگیریەکی لاواز لە بەرگەهەوای ناوچەکەدا ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە هەوری بروسکە و تاوە بارانی سنوردار و کورت خایان ئەبێت و پاشان لەشەودا کەش جێگیر ئەبێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
60 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
60 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









