
عەلی حەمە سەعید-SNN
گرانی نرخی كارەبای نیشتمانی كە لەژێر ناونیشانی پرۆژەی رووناكیدا دەدرێت بە هاووڵاتیان، تادێت ناڕەزایی زیاتری لێدەكەوێتەوە، بە وتەی هاووڵاتیان نرخەكان هێندە زۆرن بیر لەوە دەكەینەوە كارەباكەمان ببڕین و پەنا بۆ ڕێگای دیكە بەرین.
محەمەد كەریم، یەكێك لە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كە لە پرۆژەی ڕووناكی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ تەرخانكراوە بە SNNی ڕاگەیاند: مانگی یەكەمی كارەباكە تاڕادەیەك باش بوو لەرووی نرخەوە چونكە لەگەڵ ئەو پارەیەی بە مۆلیدەمان دەدا هاوتا بوو لەگەڵ پارەی كارەبای نشتیمانی، بەڵام ئەوە دوو مانگە نرخی كارەبای 24 كاتژمێری زۆر زیادیكردووە بە تایبەت ئەم مانگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئامێرانەی كە پێشتر بەكارم هێناون لە گڵۆپ و گەرمكەرەوە و بۆیلەر و چەند ئامێرێكی دیكە بڕی 25 هەزار دینارم بۆ دەهاتەوە، بەڵام مانگی پێشووتر بڕەكەی بۆ 60 هەزار دینار زیادیكرد و ئەم مانگەش بڕی 98 هەزار دینارم بۆ هاتووەتەوە، كە ئەمەش ڕێژەیەكی زۆرە و ناتوانین درێژە بەم دۆخە بدەین.
ڕاستی محەمەد، یەكێكی دیكە لەو هاووڵاتیانەی كە ئەم مانگە بڕی 128 هەزار دینار پارەی كارەبای بۆ هاتووەتەوە بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای دەستكردن بە پرۆژەی ڕووناكی هاووڵاتیان واتێگەیاند كە ئەو پرۆژە لە قازانجی هاووڵاتیانە، بەڵام تەنها یەك مانگ قسەكەیان ڕاست بوو ئەوەش لەبەرئەوەی پرۆژەكە بسەپێنن، بۆیە ئێستا نرخەكان گەیشتوونەتە ئاستێك بیر لە بڕینی كارەبا بكەینەوە و لە بری ئەوە یان بگەڕێینەوە بۆ مۆلیدەكان یاخو بتوانین بۆخۆمان لەڕێگەی سیستەمی وزەی خۆرەوە كارەبا دابین بكەین كە ئەوەش جارێكی دیكە پێویستی بە پارەیەكی زۆر هەیە لەم دۆخی بێی مووچەیی و گرانییەدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









