بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراک جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە

سەرۆک بافڵ و تۆم باراک
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا کرد.
پێکهێنانی حکومەت و سەروەریی عێراق
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئامادەیبوون، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەوەرێکی سەرەکی بوو. هەردوولا جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە. هاوکات، دووپاتیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە عێراق وەک وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.
لەمبارەیەوە، سەرۆک بافڵ ڕایگەیاند: “لە گێڕانی ڕۆڵێکی گرنگ لە عێراق بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیابین لەوەی داهاتووی وڵات بە شێوەیەک بێت باشترین خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.”
پێویستیی یەکڕیزیی کورد
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ و تۆم باراک هاوڕابوون لەسەر پێویستیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە کۆتاییدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دۆخی ئێستای ناوچەکە وادەخوازێت کە کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت، چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە بەغداد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









