بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەزڵوم عەبدی: لە پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبین

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازیی لە ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.
تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و ڕۆژئاوا
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، دۆخی گشتیی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا. ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی پوختەیەکی لەبارەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریا خستەڕوو.
سوپاس و پشتیوانی
فەرماندەی گشتیی هەسەدە سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆک بافڵ جەختی لەسەر بەردەوامیی پشتیوانییەکانیان کردەوە و ڕایگەیاند: “لە پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین، تاوەکو دڵنیاببینەوە سووریا دەبێتە وڵاتێک کە هەمووان ماف و نوێنەرایەتیی خۆیان تێیدا دەبێت و حکومەتەکەشی دەرخەری هەمەچەشنیی کۆمەڵگەی سووریا بێت.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









