
SNN-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە سەبارەت بە توانای تاران بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کیشوەربڕ و قسەکانی بە درۆ وەسف دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:”درۆزنە پیشەگەرەکان پسپۆڕییەکی تایبەتیان لە دروستکردنی “ڕاستی خەیاڵاوی”دا هەیە. درۆیەک ئەوەندە دووبارە بکەرەوە تا شێوەی ڕاستی وەربگرێت؛ ئەمە ئەو ڕێسایەیە کە لەلایەن جۆزێف گۆبڵز، وەزیری زانیاری ئەڵمانیای نازی و ڕاوێژکاری هیتلەر داهێنرا و بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنرا”.
وتیشی: “ئەم ڕێسایە ئێستا بە شێوەیەکی سیستماتیک لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و جەنگخوازانی دەوروبەریان، بەتایبەت ڕژێمی جینۆسایدکاری ئیسرائیل، بۆ پێشخستنی کەمپەینێکی شەیتانیی بڵاوکردنەوەی زانیاری درۆ و چەواشەکارانە دژی گەلی ئێران بەکاردەهێنرێت”.
بەقائی ڕاشیگەیاند، ئەوەی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، مووشەکی بالیستی کیشوەڕبڕی ئێران و ژمارەی گیانلەدەستدراوانی نائارامییەکانی مانگی کانونی دووەمی ڕابردوو بانگەشەی بۆ دەکرێت، جگە لە دووبارەکردنەوەی کۆمەڵێک درۆی گەورە هیچی تر نییە؛ نابێت کەس بەو جۆرە درۆیانە هەڵبخەڵەتێت”.
ئەم لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،”لە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی ڕابردووی ئێراندا، حکومەتی ئێران زیاتر لە 32 هەزار خۆپیشاندەری لە وڵاتەکەی خۆیدا کوشتووە. کە تەقەی لێ کردوون یان لەسێدارەی داون. بێگومان بە هەڕەشەکردن لە بەکارهێنانی توندوتیژییەکی بەرفراوان، ڕێگریمان لە لەسێدارەدانی زۆرێک لەو کەسانە کرد”.
وتیشی:”ئێرانییەکان هەر لەم ساتەدا مووشەکێکیان دروست کردووە کە دەتوانێت ئەوروپا بکاتە ئامانج، و بەمزووانەش مووشەکێک دروست دەکەن کە بتوانێت ئەمریکا بکاتە ئامانج”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
13كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









