ئەنجومەنی وەزیرانی لە بارەی مووچە و چاکسازییەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
بەپێی کارنامەی بڵاوکراوەی کۆبوونەوەکە، سێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، کە بریتین لە، پرسی مووچە و یەکخستنەوەی هیزکانی پێشمەرگە و درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی رێژەی 20٪ لە سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆن.
لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنەکە بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکانی رەوشی دارایی هەرێم و پرسی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات، هاوکات ئەنجامی کۆبوونەوەکانی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی پابەندییە داراییەکانی نێوان هەردوولا دەخرێتە روو.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی ناو وەزارەت و پڕۆسەی رێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەخاتە روو، کە ئامانج لێی دیاریکردنی وردی تایبەتمەندی و ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەو هێزانەیە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆ دەدات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی 20٪ لە سزاکانی سەرپێچیی هاتووچۆ.
بەپێی پێشنیازەکە، بڕیارە ئەم لێخۆشبوونە بۆ ماوەی شەش مانگی تر و تاوەکو رێککەوتی 30ی حوزەیرانی 2026 درێژ بکرێتەوە، بەمەبەستی کار ئاسانی بۆ هاووڵاتییان لە دانەوەی سزاکانیاندا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









