مەزڵوم عەبدی: دیدارمان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی هاوکاریی هاوبەشمان بەهێز دەکات

سەرۆک بافڵ و جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی
SNN
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە دوو پۆستی جیادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وردەکاریی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆم باراک ئاشکرا کرد.
دیدارێکی بەرهەمدار لەگەڵ سەرۆک بافڵ
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەزڵوم عەبدی نووسیویەتی: “خۆشحاڵ بووین کە لە دیدارێکی بەرهەمدار و بەسووددا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووینەوە. بەهای هاوبەشی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بە نرخ دەزانین.”
فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختی لەوە کردەوە کە “ئەم دیدارە هاوکاریی هاوبەشمان بەهێز دەکات و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار.”
کۆبوونەوە لەگەڵ نێردەی ئەمریکا
هاوکات، مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کرد و ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا، تێیدا باسمان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، لەوانە ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم.”
ناوبراو وتیشی: “ئەم دیدارە دەرفەتێکی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا ڕەخساند، سەبارەت بە ڕێگاکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و پێکەوە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی سووریا.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









