
كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە ناتەندروستی مریشکەکانی کوردستان دەکەن دوورە لە راستییەوە، ئەو مریشکانەی ئەو دەرمانانەیان پێدراوە هەموویان کەرەنتین کراوە، ئەو بازرگان و پزیشک و خاوەن کێڵگانەی دەرمانەکەیان بەکارهێناوە هەموویان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراون.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێکیدا بە SNNی راگەیاند: دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکەین بازرگانێک و دکتۆرێک بووە هەندێک دەرمانی نایاساییان هێناوەتە پارێزگاکە، ئەو دەرمانەش بە کوالیتی کۆنترۆڵدا هاتووە و چەند خاوەن پرۆژەیەک بەکاریان هێناوە، ئەو خاوەن پرۆژانەی بەکاریانهێناوە مریشکەکانیان کەرەنتین کراوە و لەژێر چاودێری دەزگای ئاسایشی سلێمانیدایە.
ئاماژە بەوەدەکات، “ئەو پروپاگەندانە رەت دەکەینەوە خاوەن دەواجینی ئێمە ئەو دەرمانانەیان بە مریشکەکان دابێت، مریشکەکانمان زۆر پاکە بەپێی زانستی پزیشکی ڤێتەرنەری مریشکەکان بەخێو دەکرێت وتاکو پشکنینیان بۆ نەکرێت ناخرێنە بازاڕەوە”.
روونیدەکاتەوە، جگە لە تیمە پزیشکییەکە لیژنەی قائیمقام هەیە کە ئاسایشی ئابوری و دکتۆری ڤێتەرنەری و چاودێری ژوری بازرگانی تێدایە، ناهێڵن هیچ خاوەن دەواجینێک نا یاسایی بکات، دەڵێت “بۆ دڵنیایی، هەموو خاوەن دەواجینێک لە 35مین رۆژییەوە مریشکی خۆی دەباتە سەر سفرە و خوانی ماڵەوەیان و زۆر لە پێش هاووڵاتیانەوە خانەوادەکەی لە مریشکەکە دەخۆن، مریشکەکان زۆر پاکن و هێندەی دەهەزار مریشکی دەرەوە پاکوتەمیزە”.
لەبارەی رۆڵی میدیا لەبارەی ئەو هەواڵانەوە نازم عەبدوڵا ئاشکرایکرد، “رۆژنامەنوسەکانی کوردستان هەموویان هاوکاری خاوەن پرۆژەکان بوون، بەڵام هەندێک رۆژنامەوان هەبوون کە لەم سێ چوار رۆژەدا ئاسایشی خۆراکی ئەم وڵاتەیان لەکەدار کرد، خاوەن پرۆژەکانیان عەیبدار کرد، تەنها ئامانجیش بۆ ناساندنی زیاتری خۆیان و زیادکردنی کۆمێنت و لایکی پەیجەکانیان بوو، دەبوو دەستخۆشیان لە ئاسایشی سلێمانی بکردایە کە ئەو ماددە و کەسانەیان دەستگیرکردووە نەک بۆ دەرخستنی خۆیان یاری بە بەروبومی ناوخۆ بکەن”.
سەبارەت بە نرخی مریشک وتی “نرخی مریشک جێگیر نییە و لە ئێستادا بە 2 هەزار و 200 دینارە و خاوەن پرۆژە لە زیانی زۆردایە، بەهۆی دەنگۆکانی ئەم چەند رۆژەوە نزیکەی 500 ملیۆن دینار زەرەرو زیان بەر خاوەن پرۆژەکان کەوتووە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









