
ترەمپ و زیلینسکی
SNN-
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و دۆناڵد ترەمپ، بە تەلەفون قسەی کرد و پرسی دانوستانەکانی داهاتووی بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەی تاوتوێ کرد.
لەو پەیوەندییەدا کە ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەری زاوای ترەمپ ئامادەی بوون، زیلینسکی سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ رۆڵی نێوەندگیری لەو گفتوگۆیانەی کە روسیایشی تێدایە و رایگەیاند کە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە جنێڤ گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئۆکراین دەستپێبکات.
زیلینسکی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم زستانە بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە قورسترین وەرز بووە بۆ وڵاتەکەی و باسیان لە ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان هەردوو لایەنی روسی و ئەمریکی کردووە کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی 3دا بەڕێوەبچێت، هەرچەندە لایەنی روسی هێشتا وادەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
سەرۆکی ئۆکرانیا هیوای خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی سەرۆکەکان دەربڕی و جەختیکردەوە کە ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ ئەو بیرۆکەیە نیشانداوە، هاوکات کۆشکی سپیش ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی پشتڕاستکردەوە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









