بنیامین نەتانیاهۆ: لە ڕۆژانی داهاتوودا هەزاران پێگە لە ئێران دەکەینە ئامانج

FILE PHOTO: Benjamin Netanyahu speaks during a ceremony where Israel President Isaac Herzog hands him the mandate to form a new government following the victory of the former premier's right-wing alliance in this month's election at the President's residency in Jerusalem November 13, 2022. REUTERS/ Ronen Zvulun/File Photo
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ڤیدیۆیی بە زمانی فارسی ئاراستەی گەلی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە “تیرۆریستییەکان” لە ناوخۆی ئێران بەردەوام دەبێت؛ نەتانیاهۆ داوا لە سەرجەم پێکهاتە نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە دەکات یەکبگرن بۆ ڕووخاندنی ڕژێم و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاران.
بەردەوامیی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر پێگەکانی تاران
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی نوێدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە زمانی فارسی بڵاویکردەوە، هۆشداریی دایە بەرپرسانی تاران. نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێزەکانیان هەزاران ئامانجی “ڕژێمی تیرۆریستی” لە سەرتاسەری ئێران دەکەنە ئامانج و زەبری قورسیان لێ دەوەشێنن، ئەمەش وەک درێژەپێدەری ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە دەستیان پێکردووە.
بانگەواز بۆ ڕاپەڕینی ملیۆنی و ڕووخاندنی دەسەڵات
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕوو لە هاووڵاتییانی ئێران ڕایگەیاند، ئێستا دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە پێش کە تەنیا یەکجار لە ژیاندا دووبارە دەبێتەوە. نەتانیاهۆ داوای لە گەلی ئێران کرد کە نائومێد نەبن و ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی بە ملیۆنان کەس بڕژێنە سەر شەقامەکان تاوەکو کارەکە تەواو بکەن و ئەو دەسەڵاتە بڕووخێنن کە ژیانی لێ تاڵ کردوون، جەختیشی کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە خەڵک خۆیان لە زنجیرەکانی ستەمکاری ڕزگار بکەن.
یەکگرتنی پێکهاتەکان بۆ ئەرکێکی مێژوویی
نەتانیاهوو لە پەیامەکەیدا بە ناوی پێکهاتە جیاوازەکانەوە داوای یەکڕیزیی کرد و وتی: “ئەی هاووڵاتییانی ئێران، فارس، کورد، ئازەری، ئەهوازی و بەلوچی، ئێستا کاتی ئەوەیە هێزەکانتان یەکبخەن”. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئازار و قوربانیدانی گەلانی ئێران بێهودە نابێت و ئەو یارمەتییەی تامەزرۆی بوون بەدەستهاتووە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە هەمووان پێکەوە بۆ ڕووخاندنی ڕژێم و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێن.
ڕەخساندنی زەمینە بۆ ڕزگاربوون لە ستەمکاری
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان زەمینە بۆ خەڵکی ئازای ئێران دەڕەخسێنێت تاوەکو کۆتایی بەو دەسەڵاتە بهێنن کە بە “ڕژێمی تیرۆر” وەسفی کرد. نەتانیاهۆ بەڵێنی دا کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە لێدانی پێگە ستراتیژییەکان تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی تاران بە تەواوەتی لاواز دەبێت و گەل دەتوانێت بە ئازادی چارەنووسی خۆی دیاری بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









