
میدیاکان
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەڵێت، دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرتێک و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەراوکێ لە نێوان هاووڵاتییاندا.
بەپێی ڕاگەیەندروی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم کە ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاتووە: “ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ و ڕایەڵە ئەلیکترۆنییەکان دەکەینەوە، کە خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە دژی بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێمەکەمان”.
لە کۆتایدا جەختدەکاتەوە، داواکارین کە دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرتێک و وێنە و ڤیدیۆیەکی ساختە و بێ بنەما کە هۆکاربێت بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و دڵەراوکێ لە نێوان هاووڵاتییاندا و نەبێتە هۆی شڵەژانی باری ئابووری و لەکاتی گواستنەوە و ڕووماڵی ڕووداوەکان زانیارییەک نەگوازنەوە کە نەیارانی هەرێمی کوردستان سوودی لێببینن و پابەندی ئەو ئیتیک و ڕێکارانە بن کە بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ و ڕووداوەکان دەرکراوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









