نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی 200 عومرەكاری كورد ئاشكرا بوو، داوای ڕاگرتنی گەشتی عومرە دەكرێت

عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، ئەو 200 عومرەكارە كوردەی كە لە سعودییە مابوونەوە و نەیان توانی بەڕێگای ئاسمانی بگەڕێنەوە، تواندرا بە ڕێگای وشكانی بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان، هاوكات داواش دەكات تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە گەشتی عومرە ڕابگیرێت.
كاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەناوچەكە هاتووەتە ئاراوە بووەتەهۆی رشاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان، بەوهۆیەشەوە نزیكەی 200 عومرەكاری كورد لە فڕۆكەانەی شاری مەدیمەی سعودییە گیریان خواردبوو، بەڵام توانیمان بەڕێگای وشكانی سەرجەمیان بگەڕێنیەوە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە ئەو عومرەكارانەیان بردبوویە سعودییە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە توانیمان كێشەی ئەو عورمەكارانە چارەسەر بكەین، بۆیە ناچارین بۆ گەڕانەوەی ئەو عومرەكارانەی كە تائێستا نەگەڕاونەتەوە ڕێگای وشكانی بەكار بهێنین.
وتەبێژەكەی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناوچەكە بەتایبەت هێڵەكانی گواستنەوەی ئاسمانی، داوای لە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی عومرەكاران و هەروەها عومرەكانیش دەكەین لەم كاتەدا گەشتەكانیان ڕابگرن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









