بەرپرسێکی ئیسرائیل نهێنی دۆزینەوە و کردنە ئامانجی خامنەیی ئاشکرا دەکات

عەلی خامنەیی
ڕۆژنامەی (The Financial Times)ـی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی چۆنیەتی دۆزینەوەی شوێنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن هەواڵگریی ئیسرائیل و ئەمریکاوە بڵاوکردەوە.
هاککردنی کامێراکانی هاتووچۆ و چاودێریکردنی پاسەوانەکان
دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل لە ڕێگەی هاککردنی تۆڕی کامێراکانی هاتووچۆی تارانەوە چاودێریی پاسەوانانی عەلی خامنەیی کردووە. مۆساد چەند ساڵێک پێش ئێستا دەستی بەو کامێرانە گەیشتووە و لە ڕێگەی کامێرایەکی دیاریکراوەوە کە ئاراستەکەی بەرەو شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکان بووە، توانیویەتی فایل و زانیاری ورد لەسەر ناونیشانی ماڵ، خشتەی کارکردن و جووڵەی پاسەوانەکان کۆبکاتەوە.
پەکخستنی هێڵەکانی مۆبایل لە شەقامی پاستۆر
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیسرائیل و ئەمریکا خزمەتگوزاری مۆبایلیان لە شەقامی “پاستۆر” لە تاران پەکخستووە، کە ئەو شوێنەیە خامنەیی لێ کراوەتە ئامانج. ئەمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن بووە لەوەی کەسانێک پەیوەندی بە پاسەوانەکانەوە بکەن و ئاگادارییان بکەنەوە، بە جۆرێک هەر کەسێک پەیوەندی کردبێت تەنیا هێڵی سەرقاڵ (busy signal)ـی بۆ چووە.
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و سیخوڕی مەیدانی
بەرپرسێکی هەواڵگریی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، “ئێمە هێندەی قودس شارەزای تاران بووین.” ئیسرائیل ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد (AI) و ئەلگۆریتمی پەرەپێدراوی بەکارهێناوە بۆ پۆلێنکردنی داتاکان و هەڵگرتنی شوێنپێی خامنەیی. هاوکات دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) لە ڕێگەی سیخوڕەکانییەوە زانیاری هەواڵگریی مەیدانیی سەرەکیی بۆ ئۆپراسیۆنەکە دابین کردووە و دڵنیابوونەتەوە کە بەرپرسە باڵاکان لە ڕێگادان بۆ کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممە.
دۆناڵد ترەمپ کوژرانی خامنەیی و 49 سەرکردەی دیکەی ڕاگەیاند
ئەمریکا و ئیسرائیل بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە 28-02-2026 هێرشیان کردە سەر ئێران و بەگوێرەی وێنە مانگە دەستکردەکان ماڵی خامنەیی پێکراوە. ڕۆژی دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی عەلی خامنەیی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا 49 سەرکردەی باڵای ئێران لە هێرشەکاندا کوژراون.
عەلی خامنەیی؛ 36 ساڵ کەسی یەکەمی کۆماری ئیسلامی بوو
سەید عەلی حوسێنی خامنەیی لە 19-04-1939 لە مەشهەد لەدایکبووە. لە ساڵی 1981 تاوەکو 1989 سەرۆککۆماری ئێران بوو و لە ساڵی 1989ـەوە جێگەی ڕووحوڵڵا خومەینی گرتەوە و بووە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی. خامنەیی بۆ ماوەی 36 ساڵ کەسی یەکەمی وڵات بوو و لە سیاسەتی دەرەوەدا دژی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل بوو و باوەڕی بە هاوپەیمانی لەگەڵ ڕووسیا و چین هەبوو. لە 28-02-2026 دوای هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کوژرانی ڕاگەیەندرا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









