
SNN
ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری ئێران، کە دەستەی سەرەکیی بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕێبەر، ڕایگەیاند کە دیاریکردنی ڕێبەرێکی نوێ بۆ کۆماری ئیسلامی کاتێکی زۆر ناخایەنێت.
ئایەتوڵڵا عەلی موعەلەمی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێکدا کە “بەغداد تودەی” بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: “پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای نوێ کاتێکی زۆر ناخایەنێت.”
ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایان سوێندیان خواردووە کە ئارەزووە کەسییەکان یان لایەنگرییە سیاسی و حزبییەکان هیچ ڕۆڵێکیان لە هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێدا نابێت.”
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە ئێران بە بارودۆخێکی سیاسی و ئەمنی تایبەتدا تێدەپەڕێت دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، کە لە ساڵی 1989وە لەو پۆستەدا بوو و بە گرنگترین کۆڵەکەی سیاسی و ئایدۆلۆژیی ڕژێمەکە دادەنرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









