
دۆناڵد ترەمپ
رۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانیپەیامێکی ترەمپی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە کیر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی گرتووە، كە رەتیکردەوە پشتگیری لە شەڕی واشنتۆن دژی ئێران بکات، ترەمپ ئاماژەی بەوەكردووە، ستارمەر مەرایی بۆ دەنگدەرانی موسڵمان دەكات بە پشتگیرینەکردنی شەڕەکەی دژی ئێران، هۆشداریداوە لەوەی بەریتانیا ئەو وڵاتە نەماوە کە بناسرێتەوە وەك پێشتر.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وتوویەتی “ئەو هاوكار نەبوو(ستارمەر)..چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد ئەو هەڵوێستە لە بەریتانیا ببینم، هۆشداریشیدا لەوەی بەهێزترین هاوپەیمانی لە هەموو سەردەمێکدا لەژێر فشاردایەو جیهانێکی جیاوازەو پەیوەندییەکان جیاوازترن لەوەی پێشتر هەبووە.”
ترەمپ لە درێژەی قسەكانیدا جەختیکردووەتەوە، ئەمریکا چیتر پشت بە بەریتانیا نابەستێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە هیچ شتێک ناگۆڕێت، بەڵام دەبوو ستارمەر یارمەتیدەر بووایە، دەبوو یارمەتی بدایە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئێمە هێزێکی زۆر باڵادەستین، زۆر لە هەموو کەسێک باڵاتر و زۆر باش کار دەکەین، رەنگە تێبینیتان کردبێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 خولهك لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 خولهك لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









