
120 ملیار دیناری نانەوتی
رێبوار کەرێم، ئەندام پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات کە 120 ملیار دینارەکە بدەن و دەڵێت “گەروی هورمز داخراوە و عێراق کێشەی دارایی گەورەی بۆ دروست دەبێت”.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوەدەکات، دوور لە زمانی سیاسی و بەزمانێکی خەمخۆرانە، تکایە تکایە باحکومەتی هەرێم ئەو 120 ملیار دینارە بۆ بەغدا بنێرێت.
دەڵێت: “گەرووی هورمز داخرا، عێراق کێشەی دارایی گەورەی بۆ دروست دەبێت، هەفتەی داهاتوو کێشەکە گەورەتر دەبێت ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، تکایە لەبەر ژیانی ئەو میللەتە ئەو 120 ملیار دینارە بنێرن”.
هاوکات، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی داراییه هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەمی بۆ بەغدا ناردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران تەمویل بکرێت دەبێت چوار مەرج جێبەجێ بکات بەرابەر بەغدا، ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و نوسراوی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت و ناردنی 120 ملیار دینارەکە، دارایی هەرێم جگە لە ناردنی 120 ملیار دینارەکە مەرجەکانی تری جێبەجێ کردووە، هەر ئەوەش وایکردووە هێشتا مووچەی مانگی شوبات نەیەت.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە، نوسراوی تەمویلکردنی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم کراوە و ئەوەی لەسەردارایی هەرێمە تەنها 120 ملیار دینارەکە رەوانەی بەغدا بکات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو مووچەت بێت.
هەر ئەمڕۆ دارای عێراق لە رێگەی دەستەی خانەنشینانی عێراقەوە ئاشکرایکردووە، دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی عێراق.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









