کۆمەڵی دادگەری: دەبێت هەرێمی کوردستان لەم شەڕەی ناوچەکە بێلایەن بێت

کۆمەڵی دادگەری
SNN-
مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەداتە دەسەڵاتداران، کە دۆخی ناوچەکە مەترسیدارە و دەبێت هەرێم لەم شەڕە گەورەیە بپارێزن و گوێ بە فشار و هەڕەشە دەرەکییەکان نەدەن.
بێهیوایی خەڵک زیادیکردووە
کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر ڕاپەڕیندا تێدەپەڕێت، بەڵام ساڵ بە ساڵ بێهیوایی ئەو خەڵکەی ڕژێمی بەعسی ڕاونا، زیاتر دەبێت. هۆکارەکەشی بۆ “گەندەڵی، قۆرخکاری و قوڵبوونەوەی جیاوازیی چینایەتی” دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: “قەیران و برسیکردن بووە بە بەدیلی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکتان دابوو.”
مەترسیی شەڕێکی گەورە لە ئارادایە
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، ئەمساڵ یادی ڕاپەڕین کەوتووەتە ڕۆژێکەوە کە بەهۆی پەلامارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، مەترسیی ماڵوێرانی و کاولکاری باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە. کۆمەڵ نیگەرانە لەوەی بەهۆی “مۆدێلی پشکپشکێنە و بیری تەسک”، نێوماڵی کورد پەرتەوازەیە و ئەمەش زیانی بۆ هەرێم دەبێت لەم شەڕەدا.
سێ داواکاریی بەپەلە لە دەسەڵاتداران
کۆمەڵی دادگەری سێ خاڵ وەک نەخشەڕێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە دەخاتەڕوو:
یەکەم: دەبێت زۆر بە وریایی مامەڵە بکرێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان تێوەنەگلێت، چونکە شەڕێکی ماڵوێرانکەر لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە.
دووەم: خەڵکی هەرێم بەهۆی قەیران و بێمووچەییەوە ماندوون، بۆیە پاراستنیان لە شەڕ و ئاوارەیی دەبێت لەپێشینەی هەموو کارێک بێت.
سێیەم: دۆخی هەرێم ناسکە، نابێت بەرپرسان گوێ بە فشار، هەڕەشە، یان پیاهەڵدانی دەرەکی بدەن، بەڵکو دەبێت قەوارەی هەرێم بپارێزن و لەم ئاژاوەیە بێلایەنی بکەن.
کۆتاییهێنان بە شەڕ
لە کۆتایی پەیامەکەدا، کۆمەڵ داوا دەکات بە گفتوگۆ کۆتایی بەم شەڕە بهێنرێت، چونکە کۆتایی هەموو شەڕێک هەر دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ. هەروەها پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەڕین لە خەڵک و پێشمەرگە دەکات و داواکارە لەم مانگە پیرۆزەدا خودا کوردستان لە شەڕ بپارێزێت
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









