دۆناڵد ترەمپ: دەبێت بەشێوەیەکی شەخسی بەشداربم لە دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئێران

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی توند ئاڕاستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە دانانی هەر کەسێک نادرێت بۆ شوێنگرەوەی عەلی خامنەیی و دەڵێت: “هاوشێوەی ڤەنزوێلا، دەبێت دەستم هەبێت لە دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئەو وڵاتە.”
سیناریۆکەی ڤەنزوێلا دووبارە دەکاتەوە
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “ئاکسیۆس”، دۆناڵد ترەمپ ڕاشکاوانە باسی لە دۆخی ئێران کردووە و دەڵێت، پێویستە بەشێوەیەکی شەخسی بەشدار بێت لە پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئێران، هەروەک چۆن پێشتر دەستوەردانی کردووە لە دۆسیەی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا و بێدەنگ نەبووە.
“نەخێر”ێکی توند بۆ موجتەبا خامنەیی
سەبارەت بە ئەگەرەکانی جێگرەوەی ڕێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامی، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە (موجتەبا خامنەیی)، کوڕی عەلی خامنەیی وەک جێنشینی باوکی دیاری دەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا دژایەتیی توندی خۆی بۆ ئەم سیناریۆیە دووپاتکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە کوڕەکەی خامنەیی ببێتە دەسەڵاتداری یەکەمی ئێران.
ئەو کەسەی ترەمپ دەیەوێت
ترەمپ مەرجی بۆ سەرۆکی داهاتووی ئێران هەیە و بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، نابێت کەسێک بێت درێژە بە سیاسەتەکانی ڕابردوو بدات، بەڵکو دەبێت کەسێک لەو شوێنە دابنرێت کە توانای ئەوەی هەبێت ئاشتی و ئارامی بۆ ئێران و ناوچەکە بگێڕێتەوە
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









