هۆمەر شێخ موس: لێدوانم لەبارەی پەیوەندییەکەی بافڵ تاڵەبانی و ترەمپ نەداوە

هۆمەر شێخ موس
SNN
هۆمەر شێخ موس رەتیدەکاتەوە لێدوانی بۆ هیچ میدیایەک دابێت لەبارەی وردەکاریی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی یەکێتی و دۆناڵد ترەمپ، بەتایبەت ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامەیەکی ئەمەریکی بڵاوکراونەتەوە بە “دوور لە ڕاستی” وەسفیان دەکات.
هیچ لێدوانێک نەدراوە
هۆمەر شێخ موس، لە روونکردنەوەیەکدا بۆ دەزگا میدیاییەکان ڕایگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک لێدوانی ڕۆژنامەوانی نەداوە سەبارەت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لە نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئەنجامدراوە.
بابەتەکەی واشنتن پۆست ڕاست نییە
سەبارەت بەو زانیارییانەی لە رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ـی ئەمەریکی بڵاوکراونەتەوە، هۆمەر شێخ موس جەخت دەکاتەوە کە ئەو زانیارییانە هیچ بنەمایەکیان نییە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە نە لە نزیک و نە لە دوور، هیچ دیدار و گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەیەدا نەبووە و زانیارییەکانیان ڕەتدەکاتەوە.
سەرچاوەی فەرمی هەواڵەکان
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، هەر زانیارییەک هەبێت تەنیا لە ڕێگەی میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاودەکرێتەوە. هۆمەر شێخ موس داوا لە دەزگا میدیاییەکان دەکات لەم دۆخەدا پابەندی بەها و بنەماکانی کاری ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستگۆیی بپارێزن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









