
مووچەی مانگی 2
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق دەستیكردە بە ڕێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ هەرێم 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ڕەوانەی بەغدا كرد، هاوكات ڕۆژی یەكشەممە تەواوی پارەکە ڕەوانە دەكرێت و لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچە دابەشدەكرێت، وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت: لەگەڵ هاتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی دەکەین”.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات تەیف سامی واژۆی ناردنی مووچەی كردووە و نوسراوەكەش ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، بە دلڵنیاییەوە لە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی شوبات دەگاتە هەرێم و لەماوەی سێ ڕۆژیشدا مووچەی مانگی شوبات دابەشدەكرێت هاوشێوەی مانگی یەكی ئەمساڵ.
لەهەمان کاتدا وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، دارایی عێراق بە چوار گوژمە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کردووە کە بڕەکەی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینارە، ئەمەش مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسییە.
ئاماژە بەوەدەکات، چاوەڕێ دەکەن رۆژی یەکشەممە کە دەوامی فەرمییە تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم، دوابەدوای گەیشتنی پارەکە خشتەی مووچە بڵاودەکەنەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









