
خۆراک
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژ بەوەدەكات، لیژنەی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دروستكراون بۆ ئەوەی چاودیێری بازاڕ بكەن و ڕێگری بكەن لە بەرزكردنەوەی نری كاڵا و شتومەك، جەختیشدەكاتەوە هەر دوكاندارێك نرخەكاتن بەرز بكاتەوە سزادەدرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە لەكۆگاكانی سەرجەم شارەكان بڕی پێویست خۆراك و پێداویستی هەنوكەیی هاووڵاتیان بوونی هەیەو هیچ مەترسییەك لەسەر نەمانی خۆراك نییە، هاوكات كۆگەكانی خۆراك هەموو شتێكیان تێدا هەیە كە پێداویستی سەركی هاووڵاتیانن لە ڕۆن و برنج و ئارد و پێداویستییەكانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرجەم شارەكان لیژنەی تایبەت پێكهاتووە بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەهاوبەشەكان ڕۆژانە چاودێری بازاڕ دەكەن بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئەم بارودۆخخەی لەناوچەكە هاتووەتە ئاراوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بیقۆزنەوە و دەستبكەن بە بەرزكردنەوەی نرخی كاڵاو شەمەك.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، پێویست ناكات هاووڵاتیان پەلاماری كاڵاو شەمەك بدەن لەدووكانەكاندا لەكاتێكدا پێویستیان نییە، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوكێ و بەرز بوونەوەی نرخ، هاوكات هۆشداریمان بە بازرگان و دووكاندارەكان دراوە كە ئەگەر بەنیازی بەرزكردنەوەی نرخەكانن ئەوا ڕووبەڕووی یاسادەكرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









