بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شێخ جەعفەر: هاوبەشی خەمە گەورەکەتانم

0
331

SNN-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی برایەکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پەیامێکی سەرەخۆشی دەنێرێت و دەڵێت، خزمەتی ئێوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورددا دیار و بەرچاوە.

پەیامی هاوخەمی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی (مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا)، پەیامێکی ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و شێخ دلێر شێخ مستەفا کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، كەسایەتی دیار و برای جەنابتانمان پێگەیشت”.

ستایشی بنەماڵەی کۆچکردوو
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەو بنەماڵەیە کردووە و نوسیویەتی: “بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم”.
سەرۆکی یەکێتی جەختی کردووەتەوە کە رۆڵ و پێگەی شێخ جەعفەر و بنەماڵەکەیان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی و چاکە و خزمەتی گشتیدا دیار و بەرچاوە و “مایەی شانازیمانن”.

نزا بۆ کۆچکردوو
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: “لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەکتان ببەخشێت”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this