هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی (HKN) وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هۆشداری دەدات

SNN –
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کێڵگەی نەوتی (HKN) لە ناوچەی سەرسەنگی سنووری پارێزگای دهۆک، لەلایەن گروپە لەیاسادەرچووەکانی عێراقەوە ڕووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی بووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، هێرشەکە زیانی ماددی بەر کێڵگەکە گەیاندووە و بەو هۆیەوە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت تێیدا ڕاگیراوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وێڕای شەرمەزارکردنی توندی ئەم هێرشە، ڕایگەیاند: “ئەم کارە تێکدەرانەیە ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئابووری و سامانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.”
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەت بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە دەخاتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوانەوە هێرشەکان ئەنجام دەدرێن و زیان بە داهاتی گشتیی عێراق و هەرێم دەگەیەنن.
لە کۆتاییدا، داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کراوە کە ڕێگریی جیدی بکات لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









