سوپای پاسداران بۆ حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات: هەر هەنگاوێک دژی سەروەریی ئێران بنرێت تێکتان دەشکێنین

سوپای پاسداران
SNN-
سوپای پاسدارانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ بۆردومانکردنی چەند بارەگایەکی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و هۆشداریی توندیشیان دەداتێ لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر جوڵەیەک دژی تاران.
بۆردومانکردنی 3 بنکە لە هەرێمی کوردستان
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 3 بنکەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج. ئەم هێرشانەی تاران لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی ناوەتە هەفتەی دووەمەوە.
هۆشداری و هەڕەشەی توند
لە ڕاگەیێنراوێکدا کە ئاژانسی “تەسنیم”ـی فەرمیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ڕایدەگەیەنێت: “ئەگەر هەر گرووپێکی جوداخواز لە ناوچەکەدا هەر جۆرە جوڵەیەک دژی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران ئەنجام بدات، ئەوا بە توندی سزایان دەدەین و تێکیان دەشکێنین.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









